ده‌زگای گشتی مین له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد" له ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 40 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته قوربانی مین.ئاكۆ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری ده‌زگای گشتی مین له‌هه‌رێمی كوردستان به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاندوه" له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا رێكخراوه‌كه‌یان 40 حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی مینی تۆماركردوه، كه بونه‌ته هۆی مردنی 10 كه‌س و برینداربونی 30 كه‌سی تر.ئاكۆ عه‌زیز ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه" نزیكه‌ی 778 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی ههرێَمی كوردستان مینرێژه، بهلاَم تا ئێستا زیاتر له 150 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان لێ پاككردوه‌ته‌وه.به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری ده‌زگای گشتی مین له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، نزیكه‌ی 3149 كێڵگه‌ی مینرێژكراو له هه‌رێمدا هه‌یه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوره‌كانی ئێران و سوریا و توركیا، زۆربه‌یان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عیراق ئێران.