مه‌همه‌ت ئه‌مین تورگۆز شوانێکی گه‌نجی خه‌ڵکی ئه‌غدیر، ژیانی خۆی کرده فیلم و خه‌ڵاتێکی سینه‌مایی تورکیای مسۆگه‌ر کرد.به‌پێی هه‌واڵی موکریان لهCCNturk: مه‌همه‌ت خوێندنی باڵای له لقی برنامه‌داڕشتنی ته‌له‌فزیۆنی درێژه پێداوه و دواتر به‌هۆی هه‌ژاری ده‌ستی له خوێندن کێشاوه‌ته‌وه و به‌ناچاری ڕووی کردوه‌ته‌وه ئاژه‌ڵداری.تورگۆز کاتێک له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی فیلمی به‌ڵگه‌یی کارس ئاگاداربوو، بریاریدا فیلمه‌که‌ی له کاتی ئیشی شوانیدا و له باره‌ی ژیانی خۆی دروست بکات.ئه‌مه له کاتێکدایه که بنه‌ماڵه‌ی مه‌همه‌ت به کڕینی کامێرایه‌ک له ڕێگای فرۆشی به‌شێکی زۆر له داهاتی کشت‌وکاڵیان، پێشوازییان له بریاری مه‌همه‌ت کرد.ئه‌م فیلمه له ژێر ناوی "کامێرای شوان" له فێستیڤاڵی کارس نمایشکرا و به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی پڕناوه‌ڕۆک و فیلم گرتنه‌وه له سروشتی جوانی شاری ئارداهان، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ری بۆ مه‌همه‌ت ئه‌مین تورگۆز به دیاری هێنا.