موکریان، هاوڵاتییەکی شاری سەقز سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەوە بە پێی هەواڵی گێشتوو بە موکریان، ئەمین مەلەکی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئێرانشا-ی سەر بە شاری سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی شارەکەوە بە چوار ساڵ زیندان سزادراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی سەقز. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای زیندانی بۆ دەرکراوە.