<h2>موکریان ــ مووچەی مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئامووزی (نهضت سوادآموزی) لە شاری بۆکان ماوەی ساڵێكه دواخراوە.</h2> <h3>به گوێرەی راپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، مامۆستایانی گەورەساڵانی نێهزەتی سهوادئامووزی لە شاری بۆکان و گوندەکانی دهورووبهری کە سهرقاڵی گوتنهوهی وانهن، ماوەی ساڵێکە لە لایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە مووچەکانیان پێنەدراوە.</h3> <h3>بهوتهی ئەم مامۆستایانە بۆ هەر کەسێک کە قەبووڵ دەبێت لە خوێندن، ٥٠٠ تا ٦٠٠ هەزار تمەن پارە دەدەن، لە ئەگەری قەبووڵ نەبوونی خوێندكارانی گەورەساڵ، هیچ بڕە پارەیەک بە مامۆستایان نادەن.</h3> <h3>ئەوان دهشڵێن: زۆربهمان بە فەرمی دانەمەزراوین و بە شێوەی گریبەست کار دەکەین و زۆرجار خۆمان خانوومان بە کرێ گرتووە بۆ خوێندكارانی گەورەساڵ و پارەی کرێ خانووەکەشیان پێ نهداوینهتهوه.</h3>