بۆ‌مه‌به‌ست په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه‌و وموتاڵا له بواری شێعروچیرۆکدا ڕێکه‌وتی 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری1391دووهه‌مین فستیواڵی شێعروچیرۆک بۆ منداڵان وگه‌نجان له ساڵۆنی ئیداره‌ی ئیرشادی شنۆ به سه‌رپه‌ره‌شتی وبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێز، عومه‌ر محه‌ممه‌دی نووسه‌روچالاکوانی ئه‌ده‌بی به‌ڕێوه‌چو.به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان،له‌م کۆڕه‌داخه‌ڵکێکی به‌رچاو له بنه‌ماڵه‌و منداڵ وئه‌هلی قه‌ڵه‌م وهه‌ر وه‌ها میوانانی شاره‌کانی تر وه‌ک عه‌بدوڕڕه‌حمان فه‌هیمی شاعێری مناڵان وگه‌نجان به‌شداربوون له‌م کۆڕه‌دامناڵان وگه‌نجان به دووزمانی فارسی وکوردی شێعروچیرۆکه‌کانیان خوێنده‌وه‌وله گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵک ڕووبه‌ڕووبوو. عومه‌ر محه‌ممه‌دی له‌بابه‌ت ئه‌م فستیواڵه‌داگوتیان :له‌سه‌ر جه‌م 64 به‌رهه‌می شێعروچیرۆکدا20شێعر‌و14چیرۆک بۆ خوێندنه‌وه‌وخه‌ڵات وپێشبڕکی هه‌ڵبژێردران .لێژنه‌ی داوه‌ری که بریتی بوون له : فه‌تاح محه‌ممه‌دنیژاد- محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن پوور – ئارام ئه‌حمه‌د پوور . 6 به‌رهه‌می شێعر‌و2به‌رهه‌می چیرۆکیان وه‌ک باشترین به‌رهه‌م له رووی ناوه‌رۆک و شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌وده‌ربرێنی مانا، هه‌ڵبژارد ئه‌وکه‌سانه‌ی که بێجگه‌له خه‌ڵات ته‌ندیسی فستیواڵیان وه‌ر گرت بریتی بوون له : به‌شی شێعر : 1- محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی 2– فه‌ڕشید سوور3- شه‌هێن قازی4- فه‌رزانه‌قادرشوان5- نارین هادیزاده6- ئیلاهه‌ئیسماعیل پووربهشی جیرۆک : 1- خه‌دیجه سۆهرابی 2-شادی یوسفیپێویسته بگوترێ له م فستیواڵه‌داپێشبڕکی وگۆرانی له‌لایان ڕافیع سه‌رڕووت وئاڕمان مه‌عڕووفی به‌به‌شداری مناڵان وگه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو.