بەڕێوەچوونی رێورەسمی ناشتنی تەرمی جەلال مەلەکشا، شاعیری ناوداری کورد

01.11.2020 18:47:39
بەڕێوەچوونی رێورەسمی ناشتنی تەرمی جەلال مەلەکشا، شاعیری ناوداری کورد



 

موکریان ــ تەرمی نەمر جەلال مەلەکشا، شاعیری زامەکانی کوردستان بە سپێردرا.


بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی موکریان لە شاری سنە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، رێوڕەسمی بەخاک سپرادنی تەرمی شاعیری ئازادیخوازی کورد، جەلال مەلەکشا، لە گوندی مەلەکشانی سەر بە شاری سنە بەڕێوەچوو.


جێی وەبیرهێنانەوەیە جەلال مەلەکشا، شەوی شەممە رێکەوتی 10ی خەزەڵوەر لە تەمی 69 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.


جەلالی مەلەکشا لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لەدایکبووە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە.


مەلەکشا لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، بووەتە ئەندامی "کانوونی نووسەرانی ئێران". لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون، وەک ئەخەوانی سالس، ئەحمەدی شاملوو، جەلالی ئالی ئەحمەد، مەحموود ئیعتمادزادە و هۆشەنگ گوڵشیری.


لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتیی محەممەدڕەزا پەھلەوی، بەھۆی شیعر و نووسراوە ڕەخنەگرانەکانییەوە چەند ساڵێک بەندکرا. چالاکییە سیاسییەکانی لەو سەردەمەدا زیاتر بەرەو بیروباوەڕی چەپ بوو.


دوای ساڵی 1979 جەلالی مەلەکشا بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی نووسیوون. بۆ ماوەی 15 ساڵ وەکو نووسەر و رۆژنامەڤان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.


ماوەیەک لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ سەرقاڵی کاری رۆژنامەڤانی بووە، لە شاری سنەش لەگەڵ چەند هەفتەنامە و گۆڤارێکدا کاری کردووە.


0

یک شهروند کورد به محاربه متهم شد
بی‌خبری مطلق از سرنوشت مسعود کردپور، سردبیر آژانس خبری موکریان
رهایی یک زندانی از اعدام پس از ٢٣ سال در ارومیه
مرگ یک کارگر در ارومیه حین انجام کار
تجمع اعتراض شماری از فعالان حقوق زنان در سنندج
کشته شدن یک کولبر بر اثر تیراندازی در مناطق مرزی بانه