موکریان ــ پێرسۆنێلێکی نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەسدا. به گوێرەی هەواڵی سەرچاوە فەرمییەکان، رۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە پێرسۆنێلەکانی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی شاری پاوە، بە ناوی "دلاوەر قادری" لە کاتی کارکردن، لەو نەخۆشخانەیە بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا. شیاوی باسە ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کرابوو کە پاش چەن ڕۆژ خەواندن لە ئاکامدا بەهۆی زەربەری مێشکی، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.