دواخرانی مووچەی مامۆستایانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ شاری بۆكان

04.11.2020 18:52:25
دواخرانی مووچەی مامۆستایانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ شاری بۆكان

 

موکریان ــ مووچەی مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئامووزی (نهضت سوادآموزی) لە شاری بۆکان ماوەی ساڵێكه دواخراوە.


به‌ گوێرەی راپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، مامۆستایانی گەورەساڵانی نێهزەتی سه‌وادئامووزی لە شاری بۆکان و گوندەکانی ده‌ورووبه‌ری کە سه‌رقاڵی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ن، ماوەی ساڵێکە لە لایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە مووچەکانیان پێنەدراوە.


به‌وته‌ی ئەم مامۆستایانە بۆ هەر کەسێک کە قەبووڵ دەبێت لە خوێندن، ٥٠٠ تا ٦٠٠ هەزار تمەن پارە دەدەن، لە ئەگەری قەبووڵ نەبوونی خوێندكارانی گەورەساڵ، هیچ بڕە پارەیەک بە مامۆستایان نادەن.


ئەوان ده‌شڵێن: زۆربه‌مان بە فەرمی دانەمەزراوین و بە شێوەی گریبەست کار دەکەین و زۆرجار خۆمان خانوومان بە کرێ گرتووە بۆ خوێندكارانی گەورەساڵ و پارەی کرێ خانووەکەشیان پێ نه‌داوینه‌ته‌وه‌.


0

یک شهروند کورد به محاربه متهم شد
بی‌خبری مطلق از سرنوشت مسعود کردپور، سردبیر آژانس خبری موکریان
رهایی یک زندانی از اعدام پس از ٢٣ سال در ارومیه
مرگ یک کارگر در ارومیه حین انجام کار
تجمع اعتراض شماری از فعالان حقوق زنان در سنندج
کشته شدن یک کولبر بر اثر تیراندازی در مناطق مرزی بانه