برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

07.11.2020 23:55:03
برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

 

موکریان ــ دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتنە بەر دەسڕێژی گوللەی هێزە سنوورەوانییەکان و بە سەختی برینداربوون.


به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، شەوی شەممە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور بریندار کران.


هەر بە پێی ئەم راپۆرتە لە ئەنجامی تەقەی هێزە سنوورەوانییەکان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕزگار حوسێنی خەڵکی گوندی بلەبزانی پاوە و یوسف بەهرامی خەڵکی گوندی میرئاوای سەلاسی باوەجانی بەسەختی بریندار بوون.


ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.


0

یک شهروند کورد به محاربه متهم شد
بی‌خبری مطلق از سرنوشت مسعود کردپور، سردبیر آژانس خبری موکریان
رهایی یک زندانی از اعدام پس از ٢٣ سال در ارومیه
مرگ یک کارگر در ارومیه حین انجام کار
تجمع اعتراض شماری از فعالان حقوق زنان در سنندج
کشته شدن یک کولبر بر اثر تیراندازی در مناطق مرزی بانه