موکریان ــ کرێکارانی کارگەی بیسکویت سازی سانازی تەڵایی پارێزگای ئیلام بەهۆی داخرانی ئەم کارگەیە بێکاربوون. به پێی هەواڵی سەرچاوە فەرمییەکان، کارگەی بیسکویتسازی ساناز تەلایی لە شاری چڕداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخرا و ٢٠ کرێکاریش لەو پەیوەندییەدا، بێکار بوون بەڵام ئەو کرێکارانە گوتوویانە کە داخرانی ئەو کارگەیە کاتییە. بەڕێوەبەری کارگەی بیسکویتسازی ساناز تەلایی ڕایگەیاندووە، ئەو کارگەیە سەرەڕای ئەوەیکە ٦٠ کەس بە شێوەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەوخۆی تێدا کاریان دەکرد، بەڵام لە مانگی خەرمانانەوە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی داخراوە و ناچار بە دەرکرانی کرێکارەکان بووینه.