دەس بەسەر داگرتن بەسەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان لە لایە هێزە نیزامییەکان لە دوو گوندی سەر بە شاری مەریوان

10.11.2020 17:30:38
دەس بەسەر داگرتن بەسەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان لە لایە هێزە نیزامییەکان لە دوو گوندی سەر بە شاری مەریوان


موکریان ــ هێزە نیزامییەکان لە دوو ئاوایی سەر بە شاری مەریوان دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان دا گرت.


بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەهەواڵنێری موکریان لە مەریوان، لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکان بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ، لە کوێستانەکانی دوو گوندی "دووپلوورە و بەردەڕەشە"ی سەرشیوی مەریوان، دەستیان بە سەر ڕانەمەڕی هاووڵاتییانی ئەو دوو گوندەدا گرت.


دانیشتوانی ئەو دوو گوندە لە کورتە ڤیدیۆیەکدا، بەنیسبەت ئەو کارەی هێزە نیزامییەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەبڕیوە و ڕایدەگەیەنن کە سەرەڕای سکاڵا تۆمارکردن لە سەر هێزە ئینتزامییەکان و بەدواداچوونیان بۆ ئەو کارە، هیچ ناوەندێکی حکوومەتی وەڵامدەر نییە.


0

یک شهروند کورد به محاربه متهم شد
بی‌خبری مطلق از سرنوشت مسعود کردپور، سردبیر آژانس خبری موکریان
رهایی یک زندانی از اعدام پس از ٢٣ سال در ارومیه
مرگ یک کارگر در ارومیه حین انجام کار
تجمع اعتراض شماری از فعالان حقوق زنان در سنندج
کشته شدن یک کولبر بر اثر تیراندازی در مناطق مرزی بانه