موکریان - تەرمی قوربانیانی کاناڵی مانش ل سەردەشت بە خاک سپێردران. بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە موکریان، تەرمی قوربانیانی ڕووداوی دەریایی کانال مانش دوای ڕێکاری یاسایی شەوی 23 خەزەڵوەر لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ شاری تاران گەڕێندرانەوە. جێگەی ئاماژەیە، کە تا ئێستا پۆلیسی فەرەنسا تەنها تەرمی چوار ئەندامی یەک خێزانیان دۆزیوەتەوە و چارەنووسی منداڵە 15 ساڵانەکەی ئەو خێزانە و دوو هاوڵاتی دیکەی سەردەشتیی نازانرێت. جێ وەبیرهێنانەوەیە کە لە ۶ ی خەزەڵوەری ئەمسال بەلەمێکی پەنابەرانی کورد کە هەوڵیان دا بگەنە بریتانیا لە نێوان ئاوی فەرەنسا و بەریتانیادا نقوم بون و لە 27 سەرنشینە کەی 7 کەس لە سەرنشینەکانی خنکان . پۆلیسی فەرەنسا تەرمی چوار کەسی دۆزییەوە، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانبوون، کە ئەمڕۆ گوازراونەتەوە بۆ سەردەشت. ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئەوە کە تەرمەکان لە تارانەوە گوازرایەوە بۆ سەردەشت ڕێورەسمی ناشتنی تەرمی ئەو بنەمەڵایە بەڕێوەچوو. بە خاک سپێردرانی تەرمی چوار هاوڵاتی کە بەهۆی ئەو ڕووداوە گیانیان لەدەستداوە،کە بە ناوەکانی ڕەسووڵ ئێران نژاد( 35 ساڵ) و شیوا محەمەد پەناهی (35 ساڵ)، ئانیتا محەمەدنژاد (9 ساڵ) و ئارمین ئێران نژاد (6 ساڵ)ن.