موکریان ــ جووتیارێکی خەڵکی گوندێکی سەر بە شاری سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەسدا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە موکریان تی ڤی، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ خەزەڵوەر، جووتیارێک به ناوی ئەحمەد مەمەندی کوڕی عەزیز، لە ئاوایی دەشتێی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە نەخۆشخانەی سەردەشت گیانیلەدەسدا. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر تووشی ئەم کارەساتە هات و بە هۆی توندی برینەکانییەوە رەوانە ناوەندێکی دەرمانی لەسەردەشت کرابوو کە لەئاکامدا گیانی لەدەسدا. جێگەی ئاماژەیە ناوبراو خێزاندار و خاوەن کچێکه.