موکریان - کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنوورەوە گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵێکی گێشتوو به پەیامنێری ئاژانسی هەواڵنێری موکریان لە سەردەشت، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١۵ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی خالید ئەحمەدپور، خەڵکی گوندی وەردێ-ی سەر بە شاری سەردەشت کوژرا، ئەوەش بە هۆی ئەوەی هێزەکانی سەر سنوور لە نزیک گوندی قاسم ڕەش تەقەیان کرد، ڕووی دا. هەر بەپێی هەمان ڕاپۆرت ناوبراو خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە . بەینێک لە مەوبەر ڕۆژنامەی هەمشەهری ڕایگەیاندبوو کە کۆڵبەران بەهۆی نەبوونی کاری گونجاو کە داهاتەکەی بەرامبەر بێت لەگەڵ کۆڵبەری ڕوو لەم کارە دەکەن.