موکریان، کرێکارانی شارەوانی بیجار، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەر یەک، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. بەگوێرەی سەرچاوە فەرمیەکان، کرێکارانی شارەوانی بیجاڕ ماوەی سێ ڕۆژە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی شارەکە گردبونەتەوە و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی 3 مانگ مووچە و 10 مانگ کاری زیادی، هەروەها زبڵ و خاشاکیان کۆ نەکردەوە. کرێکارانی شارەوانی تاکە بەجێماوی کێشە ناوخۆییەکانی ئەنجومەنی شارەکەن کە پارەی 3 مانگ مووچەو 10 مانگی کاری زیادیان پێ نەدراوە، بەو بۆنەوە وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو کێشانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەر دەم بینای ئەنجومەنی شارەکە مانیانگرت و زبڵو خاشاکیان کۆنەکردەوە.