کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمایەوە له بەرزایەکانی سنووری بانە گیانی له دەستدا

17.02.2021 11:42:51
کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمایەوە له بەرزایەکانی سنووری بانە گیانی له دەستدا

موکەریان-کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بەهۆی سەرمایەوە گیانی لەدەستدا


بەگوێرەی هەواڵێکی گێشتوو بە ئاژانسی هەواڵنێری موکریان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بەناوی (ئەیوب ق) تەمەن ٢٥ ساڵ کە خەڵکی بۆکان-ە، بەهۆی سەرمایەوە لە بەرزاییەکانی سنووری کێلێ و نەنۆری بانە گیانی لەدەستدا.
هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت، گروپێک لە کۆڵبەران کە لە بەرزاییەکانی کێلێ و نەنۆر کاریان دەکرد، کاتی گەڕانەوە دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی بەیانی جەستەی بەستووی یەکێک لە هاوەڵەکانیان سەرەنجیان ڕادەکێشێت کە لە سەرەتای ڕێگاکەدا ڕەق هەڵاتبوو. لەلایەن کۆڵبەرەکانی ترەوە بە خێرایی کارمەندانی فریاکەوتن ئاگادار کرانەوە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە کاتی گیان لە دەستدانی کۆڵبەرەکە، کار بۆ ژیانەوە لەلایەن کارمەندانی فریاکەوتنەوە بێ ئاکام بوو و تەرمەکەی لەلایەن کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین کرا.


جێی ئاماژەیە ناوبراو خێزاندارە و دو منداڵیشی هەن.


0

یک شهروند کورد به محاربه متهم شد
بی‌خبری مطلق از سرنوشت مسعود کردپور، سردبیر آژانس خبری موکریان
رهایی یک زندانی از اعدام پس از ٢٣ سال در ارومیه
مرگ یک کارگر در ارومیه حین انجام کار
تجمع اعتراض شماری از فعالان حقوق زنان در سنندج
کشته شدن یک کولبر بر اثر تیراندازی در مناطق مرزی بانه