موکریان کرێکارانی کۆمپانیای پێتروشیمی ئیلام به هۆی لەکار دوورخستنەوە کۆبوونەوە. بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک کرێکاری لەکاردوورخراوەی کۆمپانیای پێتروشیمی ئیلام، لەبەردەم کۆمپانیای پێتروشیمی دا، گردبوونەوەیان ئەنجام دا. شایانی باسە کە ئەو کرێکارانە، کە بیمەی بێکارییان نییە، دەیانەوێت بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.