موکریان، زیندانییەکی شاری قووروە کە پێشتر سزای سێدارەی بۆ بڕابۆوە، به لێ بوردنی بنەماڵەی کوژراوەکە سزاکەی هەڵوەشایەوە. بەپێی سەرچاوە فەرمیەکان، دوای هەشت ساڵ ئەو زیندانییە لە شاری قوورەی پارێزگای کوردستان سزاکەی هەڵوەشایەوە. جێگری سەرۆکی دادوەری پارێزگای کوردستان گوتی: لە ساڵی ٩١ی هەتاوی بەهۆی شەری نێوان دوو گەنج بە چەکی ساردەوە، یەکیان بوونه قوربانی و کوژرا، کە لە ئاکام دا لە ساڵی ٩٧ دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا سزای لە سێدارە دانیان له کۆتایی دا بۆبڕیەوە.