موکریان ، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا مافی خوێندنیان لێ قەدەغە دەکرێت بەپێی سەرچاوە فەرمیەکان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و 179 خوێندکاری بنەڕەتی لە پارێزگاکە خوێندنیان بە جێ هێشتوە و لە خوێندن دواکەوتوون. بەڕێوەبەری پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، گرنگترین هۆکارەکانی وازهێنان لەخوێندن کێشەکانی کلتوری، ئابوری، هەژاری، باووڕی هەڵەی دایک و باوک بۆ زوو بەشوودانی کچان و دوور بوونی قوتابخانە لەماڵ و نەخۆشی کۆرۆنان.