موکریان – هاووڵاتییەکی کۆڵبەری دانیشتوی شاری ڕەبەت سەر بە شارستانی سەردەشت بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنوورەوە گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵێکی گێشتوو بە ئاژانسی هەواڵی موکریان لە سەردەشت، شەممەی شەو ٢٧ی خرمانانی 1400 کۆڵبەرێک بەناوی "ئومێد محەمەدزادە" تەمەن 39 ساڵی دانیشتووی شاری ڕەبەت لەلایەن هێزە سەربازییەکانی جێگیربوو لە سنووری دۆڵەبی کوژرا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵی بچووکە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.