موکریان ــ کۆمەڵێک لە خەڵکانی دوو گەڕەکی سەقز تووشی نەخۆشییەکی نامۆ بوون.
به گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ماوەی چە رۆژە نەخۆشییەک لە گەڕەکەکانی قەوخ و شارەکی دانشگای شاری سەقز بڵاوبووەتەوە کە دانیشتووانی ئەم گەڕەکانه هۆکارەکەی بۆ پیس بوونی ئاوی خواردنەوە دەگەڕێننەوە بەڵام ناوەندی تەندروستیی ئەم شارە رایگەیاندووە هۆکاری نەخۆشییەکە ئاوی خواردنەوەی شارەکە نییە و نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە هاووڵاتییانی ئەو دوو گەڕەکە لە شاری سەقز تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان کردووە.
جێگەی باسە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە گتوویانە: ئەگەری هەیە ئاوی پیسی ئاوەڕۆ تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوە بووبێت و نیشانەکانی نەخۆشییەکەش لە زۆر خێزاندا دەرکەوتووە و خوازیاری ئەوەن بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.
شاهو امینی / سردبیر تلویزیون موکریان