موکریان ــ هاووڵاتییەکی مهابادی هەوڵی خۆکوژی دا و گیانی لەدەسدا.

به گوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهاباد، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە تەرمی ناوبراو پاش دوو ڕۆژ دیارنەمانی بەشێوەی هەڵواسراو لە یەکێک لە باخەکانی ئەو گوندە دۆزراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە ناوبراو، کەمتر لە ساڵێکە کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

بێ هیوایی بە داهاتوو، هەژاری و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی لە ئێران و بەتایبەت کوردستانی ئێران بووتە هۆی ئەوەی کە ئاماری خۆکوژی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرز ببێتەوە.